پەیامی هاوخەمیی هاوپەیمانیی خەدەمات بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی
هاوپەیمانیی خەدەمات لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ سەرۆک بارزانی، خەم و پەژارەی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی دەربڕی و گەرمترین سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستانی کۆچکردوو کرد.
شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، هاوپەیمانیی خەدەمات، پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی، برای گەورەی بنەماڵەکەیان.
لە پەیامەکەی هاوپەیمانیی خەدەماتدا هاتووە: لەگەڵ دەربڕینی خەم و پەژارەی قووڵمان بۆ ئەم کۆستە بەژان و ناخۆشە، گەرمترین سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز، کەسوکار و دۆستانی کۆچکردوو دەکەین.
هاوپەیمانییەکەم لە خودای گەورە و میهرەبان داواکارە رۆحی کۆچکردوو بە بەزەیی و رەحمەتی فراوانی خۆی شاد بکات و لە بەهەشتی بەریندا جێگیری بکات، هەروەها ئارامی و سەبر بە بنەماڵە و کەسوکاری ببخشێت"
رۆژی هەینی، 4ـی ئەیلوولی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیان، (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)ی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، خوالێخۆشبێت نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و نموونەی دینداری، خوداپەرستی، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەیان بووە.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، پرسە و بەخاکسپاردنی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە بارزان بەرێوەدەچێت.