سێنتکۆم نقومبوونی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی راگەیاند
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، رایگەیاند؛ کەشتیی نەوتهەڵگری "ئێم/تی کیلۆ" لە کەنداوی عومان تێکشکاند و نقوم بوو.
ئەمرۆ یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، سێنتکۆم لە رێگەی پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە: هێزەکانی ئەمریکا بە وردی لە کەشتییەکی نەوتهەڵگری (MT Kilo)یاندا و ئەمڕۆ لە نزیک کەنداوی عومان نقوم بوو.
فەرماندەیی ناوەندی رایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا چەند خاڵێکی هەستیاری کەشتییەکەیان پێکاوە و بە تەواوی لەکاریان خستووە، ئەمەش دوای ئەوەی فەرمانیان بە ئەندامانی کەشتییەکە کردبوو کە چۆڵی بکەن.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کرد، سوپای پاسدارانی ئێران مووشەکی بالیستیی بەرەو دوو کەشتیی جەنگیی ئەمریکی تەقاندووە کە خەریکی گەشت بوون لە ناوچەکەدا. دوای شکستهێنانی هێرشەکانی ئێران، هێزەکانی ئەمریکا هەردوو کەشتیی نەوتهەڵگری "داونی لە نزیک دوورگەی خارک و ستارک 1" لە نزیک جاسک لەکارخست، هەروەها کەشتییکیلۆیان لە کەنداوی عومان تێکشکاند.
فەرماندەیی ناوەندی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تێیدا بڵێسەی ئاگر و دووکەڵ لەو کەشتییانە بەرز دەبێتەوە کە کراونەتە ئامانج. ئەمریکا ئەم سێ کەشتییەی بە بەشێک لە تۆڕێکی سێبەری ملیار دۆلاری وەسف کرد، کە بودجەی سوپای پاسداران و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا دابین دەکەن.
هەروەها جەختی کردەوە، هیچ سەربازێکی ئەمریکی بریندار نەبووە، دوای ئەوەی هەڵگری فڕۆکەیەک و کەشتییەکی تێکشکێنەری مووشەکی توانیویانە لە هێرشەکانی ئێران دەربازیان بێت.
هەروا براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم، رایگەیاند: "ئەگەر تەقە لە دوو کەشتیی ئێمە بکەن، ئێمە باجێکی ئابووریی قورسترتان پێ دەدەین بە تێکشکاندنی سێ کەشتیی ئێوە." هەروەها هەڕەشەی ئەوەی کرد، هێزەکانی ئەمریکا لە بەرگریکردن لە خۆیان و تێکشکاندنی ئەو کەشتیگەلە نەوتییە سنووردار و ئاشکرایەی ئێران سڵ ناکەنەوە ئەگەر پێویست بکات.
Thanks to the precision and professionalism of American service members, the M/T Kylo sank in the Gulf of Oman today and joined Iran’s navy at the bottom of the sea. pic.twitter.com/OwSDMl8SSQ
— U.S. Central Command (@CENTCOM) September 6, 2026