یەکەم رۆژی پرسەی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەڕێوەدەچێت
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 06ـی ئەیلوولی 2026، یەکەم رۆژی پرسەی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە بارزان بەڕێوەدەچێت.
هەر یەکە لە سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەیان بەرپرسی حکوومی و حزبی لە پرسەکەدا بەشدارن.
رۆژی هەینی، 4ـی ئەیلوولی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیان، (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)ی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا.
سەرۆک بارزانی گوتیشی، خوالێخۆشبوو نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و نموونەی دینداری، خوداپەرستی، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەیان بووە.