سەربەست دێوالی ئاغا دۆسکی: کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانی زیانێکی گەورەیە
سەربەست دێوالی ئاغا دۆسکی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانی، سەرەخۆشی لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەکات و رایدەگەیەنێت، خوالێخۆشبوو مێژوونووس و کەسایەتییەکی کوردپەروەر و رێزلێگیراوی کوردستان بوو.
لە پەیامەکەی سەربەست دێوالی ئاغا دۆسکی هاتووە، "بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برای گەورەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان رادەگەیەنین." ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە مێژوونووس و نیشتمانپەروەرە، زیانێکی گەورە و گرانە بۆ کەسوکار و ماڵباتی بارزان و هەموو گەلی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "سەرەخۆشی لە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی ماڵباتی بارزان دەکەین، لە خودای مەزن دەخوازین جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت."
سەربەست دێوالی ئاغا دۆسکی جەختیشی کردووەتەوە، کە یادی شێخ عەبدولواحید بارزانی بە زیندوویی لەناو دڵ و بیرەوەری نەتەوەکەمان و لاپەڕەکانی مێژوودا دەمێنێتەوە.