خالس حاجی فایق برادۆستی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

خالس حاجی فایق پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و بنەماڵەی بارزانی کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی (شێخ عەبدولواحید بارزانی).

ئەمرۆ یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، لە پرسەنامەکەدا کە ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کراوە، هاتووە "بەناوی خودای گەورە و میهرەبان، بەناوی بنەماڵەی (حاجی فایق حاجی بەگ) برادۆستی، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی (شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)."