نزاکەت حوسێن وەك ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوێندی یاسای خوارد

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای دەنگدان لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی نوێ و سوێندخواردنی پەرلەمانتارێکی جێگرەوە، دانیشتنەکەی بۆ سبەی دووشەممە هەڵگرت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممەدا، پەرلەمان دەنگی لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی کاتیی دا، کە تایبەت دەبێت بە پرسی نرخاندن، بەبازاڕکردن و مامەڵەکردن بە دەرمانەوە.

هەر لەو دانیشتنەدا، نزاکە حوسێن حەمە وەك ئەندامێکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لە شوێنی پەرلەمانتار ئەشواق جاف سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی دەستبەکاربوو.

دواتر ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دا کۆتایی بە کارەکانی ئەمڕۆ بهێنێت و دانیشتنەکە بۆ رۆژی دووشەممە هەڵبگرێت.