حاجی رەشید میر خانئاودەل برادۆستی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

حاجی رەشید میر خانئاودەل برادۆستی لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ سەرۆک بارزانی، سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.

یەکشەممە 6ی ئەیلوولی 2026، حاجی رەشید میر خانئاودەل برادۆستی لە پرسەنامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "بە ناوی خوای گەورەی بەخشندە و میهرەبان، بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شێخ عەبدولواحید بارزانیمان پێگەیشت. لێرەوە پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرۆک بارزانی، هەموو ئەندامانی ماڵباتی بارزان و خێزان و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم."

حاجی رەشید میر خانئاودەل برادۆستی لە درێژەی پەیامەکەیدا گوتی: "لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە کە بە رەحمەت و میهرەبانیی خۆی لە کۆچکردوو خۆش بێت و شوێنی لە بەهەشتدا بێت، هاوکات بە دڵی خێزان، کەسوکار و سەرجەم خۆشەویستانی ئارامی و ئارامگرتن ببەخشێت.