عەشیرەتی فەقێ مەرکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

فەهد فەقێ مەرکی، بەناوی عەشیرەتی فەقێ مەرکییەوە، پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی شێخانی بارزان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانی.

یەکشەممە 6ـی ئەیلوولی 2026، فەهد فەقێ مەرکی، بەناوی عەشیرەتی فەقێ مەرکی لە پرسەنامەیەکدا، هاوخەمی قووڵی خۆیان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ڕاگەیاند.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "بەبۆنەی ئەم کۆچە پڕ لە ئێشەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری شێخانی بارزان و بەتایبەتی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین."

هەروەها لە پرسەنامەکەدا نزا و پاڕانەوە بۆ کۆچکردوو کراوە کە خودای میهرەبان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت و ئەمە ببێتە دوا کۆست و ناخۆشییان.

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە: "ئێمە وەک عەشیرەتی فەقێ مەرکی خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.