وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات
وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانییەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیماراتەوە پێگەشت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوەی ئیمارات هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی دەربڕی.
ئاماژەشی داوە، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئیماراتی کرد بۆ پەیوەندی و سەرەخۆشییەکەی.