نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە کردەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ حکوومەتی فیدراڵی لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارنامەکەیدا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهات و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.