مەسرور بارزانی و عەممار حەکیم دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2026،، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
