هێرشکرایە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیە
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2026، دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جازان، لە نزیک سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەکانەوە هێرسی کرایە سەر، بەپێی دوو سەرچاوەی ئاگادار، کە بە رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزیان راگەیاندووە، ژێرخانی نەوتی کۆمپانیاکە بەهۆی هێرسەکەوە زیانی بەرکەوتووە و ئێستا تیمەکان سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەمە تەنیا مانگێک دوای ئەوە دێت کە هێرشێکی دیکە بووە هۆی راگرتنی کاتیی بەشێک لە بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکە. جازان نزیکترین ناوچەی پیشەسازیی سعوودیەیە لە سنووری یەمەن و لە رابردوودا چەندین جار هێرشی کراوەیە سەر.
تا ئێستا حوسیەکان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەمڕۆیان لە ئەستۆ نەگرتووە. لەو هەفتانەی دواییدا، حوسییەکان چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ژێرخانی وزەی سعوودیە. جازان خاوەنی پاڵاوگەیەکی نەوتە بە توانای بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و یەکێکە لە گەورەترین پاڵاوگەکانی وڵاتەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە،نرخی نەوتی برێنت 1.2%ـی بەرزبووەوە و گەیشتە 97.40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. بەپێی داتاکانی کۆمپانیای کیپلەر، لە ماوەی رابردوودا قەبارەی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوتووەکان لە جازانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە ئابدا هیچ بەرهەمێکی نەوتی لەو ناوچەیە هەناردە نەکراوە.