بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک بارزانی، هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ کۆچی دوایی زانا، مێژوونووس و براگەورەی بنەماڵەی بارزان، خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار، زانا و مێژوونووس و براگەورەی بنەماڵەکەتان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت."
هەروەها ئاماژەشی داوە: "بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی بنەماڵەکەمانەوە سەرەخۆشیی گەرم و هاوخەمیی دڵسۆزانەی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین. لە یەزدانی مەزن و میهرەبان داواکارین گیانی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە دڵی بنەماڵە، خزم و دۆستان و سەرجەم خەڵکی کوردستان ببەخشێت."
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری هیوا دەخوازن کە ئەم کۆستە ببێتە دوا ناخۆشی بۆ سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەیان و هەمیشە لە سایەی ئارامیدا پارێزراو بن.