میدیا عەرەبییەکان: ژمارەیەک مووشەک لە ئاسمانی ئوردن خرانە خوارەوە

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئوردن بەرپەرچی ژمارەیەک مووشەکی داوەتەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون و لە ئاسمانی شاری ئیربید لە باکووری ئەو وڵاتە تێکشکێندراون.

میدیا عەرەبییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، بڵاویان کردەوە، لە ئاسمانی شاری ئێربید لە باکووری ئوردن، ژمارەیەک مووشەک کە لە لایەن ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، بەرپەرچ دراونەتەوە و لە ئاسماندا تێکشکێندراون.

بە گوێرەی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، ئێران لە میانی ئەو گرژییانەی لە ناوچەکەدا سەریانهەڵداوە، شەپۆلێکی بەرفراوانی مووشەکیی ئاراستەی بنکە و پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایان کردووە، سوپای ئوردن لە رێگەی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە، بەرپەرچی ئەو مووشەکانەی داوەتەوە کە بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا تێپەڕیون و توانیویەتی لە سنووری شاری ئێربید لە باکووری وڵاتەکە بیانپێکێت و لە ئاسماندا تێکیان بشکێنێت بەر لەوەی بگەنە ئامانجەکانیان.