پلانێکی سوپای پاسداران بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی باب مەندەب ئاشکرا دەبێت
میدیاکانی بەرگریی نیشتمانی لە کەناراوەکانی رۆژئاوای یەمەن ئاشکرایانکرد، زانیاریی گرنگ لە دەست بەرپرسێکی ئۆپەراسیۆنەکانی حوسییەکان دۆزراوەتەوە، کە پلانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی باب مەندەب لەخۆ دەگرێت.
راگەیاندنی سەربازیی بەرگریی نیشتمانی روونیکردەوە، پلانەکە لەناو لاپتۆپێکی سەرکردەیەکی حووسییەکاندا دۆزراوەتەوە، کە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە کەناراوەکانی رۆژئاوادا دەستگیرکراوە. ئەو کەسە وەک بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی گرووپەکە کاری دەکرد.
ئەو زانیارییانەی لەلایەن کەناڵی کۆماری سەر بە بەرگریی نیشتمانییەوە نمایشکران، نەخشەی سەربازی لەخۆ دەگرن کە چوار قۆناخی پێشڕەویکردن بەرەو باب مەندەب و حودەیدە ئاشکرا دەکەن. نەخشەکان ئەو پلان و جووڵە سەربازییانە روون دەکەنەوە کە گرووپەکە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەیان کردبوون.
پلانەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سوپای پاسداران، شەڕی کەناراوەکانی رۆژئاوا بە شەڕێکی بوونگەری دادەنێت.