ئاسایشی هەرێم: بە پێنج مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەکانی زڕگوێزەڵە و قەرەداغ
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، لە راگەیاندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 03:10ـی بەرەبەیان بە پێنج مووشەک هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی سنوورەکە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دەزگاکە، سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی زڕگوێزەڵە کراون. هاوکات مووشەکێکی دیکە لە نزیک گوندی گورگەچیا لە سنووری ناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە.
سەبارەت بە مووشەکی پێنجەم، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، مووشەکەکە لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لە قەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە.
لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە، دەزگاکە جەختیکردەوە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
لە کۆتاییدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوای لە هاووڵاتیان کرد لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خۆیان، لە شوێنەکانی کەوتنی مووشەکەکان نزیک نەبنەوە و دەستکاری پارچە و پاشماوەکانی مووشەک و درۆنەکان نەکەن.