نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە مینیۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. ناوبراو ئامادەییی تەواوی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکانی کونسوڵی نوێ دووپاتکردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ مێژووی پەیوەندییە دۆستانە و پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسا بۆ گەلی کوردستان دەربڕی.
لەلایەکی دیکەوە، کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. مینیۆ جەختی لە پابەندی و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە لەمێژینەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی ئەو دیدارە بوو.