چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر سوپاسی هەنگاوێکی کوردستان24 دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر سوپاسی کوردستان24ـی کرد بۆ زیادکردنی زمانی ئاماژە بۆ پەخشی هەواڵ و بەرنامەکانی کەناڵەکە.
ئەم هەنگاوە بە گرنگ دەبینرێت بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی لە دەستگەیشتن بە زانیاری و ناوەڕۆکی میدیایی، هاوکات رێزگرتنە لە مافەکانی توێژی نابیستان.
ئەم جۆرە هەنگاوانە رۆڵێکی گرنگ لە دروستکردنی میدیای گشتگیر و بەردەست بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە دەبینن. هیوای ئەوەش خواستراوە ئەم هەنگاوە ببێتە نموونە بۆ دامەزراوە میدیاییەکانی دیکە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر لە پەیامەکەیدا جەختیکردەوە، ئەم هەنگاوەی کوردستان24 بووەتە مایەی خۆشحاڵیی ئەوان و توێژی نابیستان.