سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا: سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند: چاویان لەوەیە پەیوەندییە ئابووریی و سیاسی و کولتوورییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان قووڵتر بکەنەوە.
پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: چەند جارێک دەرفەتی ئەوەمان هەبووە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبینەوە، دەمانەوێت هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان قووڵتر بکەینەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، ئاماژەی بەوە کرد: "پێشوازی لە هەر بەرەوپێشچوونێک دەکەین لە پەیوەندییەکانی نێوانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە ئەرێنییەوە لە پەیوەندییەکانمان دەروانین."
هاوکات دەڵێت: چاومان لە قووڵکردنەوەی پەیوەندییە ئابووریی و سیاسی و کولتوورییەکانە و، بە دڵنیاییەوە لە سەردانم بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکەم.