بەهۆی کەوتنی هاوەنێک لە داقوق ئافرەتێک گیان لەدەستدەدات

شەوی رابردوو لە گوندی مەلحە، سەر بە شارۆچکەی داقوق، هاوەنێک بەر گوندەکە کەوت و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی کەرکوک، بە پلەی موقەدەم، ئەم زانیارییەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەکە روونیکردەوە، ژنە تەمەن 45 ساڵانەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی حەویجە گیانی لەدەستداوە و هێشتا ناسنامەکەی نەزانراوە.

لە وەڵامی ئەو رووداوەدا، سوپای عێراق گەمارۆی گوندەکەی داوە و رێگە بە هاتنەژوورەوەی هیچ هێزێک نادات، چونکە هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

سەبارەت بە سەرچاوەی هاوەنەکە، سەرچاوە ئەمنییەکە ئاشکرایکرد، تا ئێستا شوێنی ئاراستەکردنی هاوەنەکە و لایەنی بەرپرس لە رووداوەکە نەزانراوە.