کۆڕەک تیلیکۆم لە کەرکووک دەست بە کارەکانی دەکاتەوە

بەشی فرۆشتنی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی "کۆڕەک تیلیکۆم" لە شاری کەرکووک، بە فەرمی بەڕووی هاووڵاتییان و بەشداربوواندا کرایەوە و دەستی بە پێشکەشکردنی سەرجەم کار و چالاکییەکانی کردەوە.

دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، بەشی فرۆشتنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە شارەکە کراوەتەوە و لە ئێستادا ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندی.

بەپێی زانیارییەکان، لەمەودوا بەشداربووانی تۆڕەکە لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکان، کڕینی سیمکارت، پڕکردنەوەی باڵانس و راپەڕاندنی سەرجەم مامەڵە یاسایی و تەکنیکییەکانی هێڵەکانیان، راستەوخۆ سەردانی بەشی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە شارەکەدا بکەن.