سبەی کاروانی دووەمی ئاوارە ئێزیدییەکان دەگەڕێنەوە شنگال
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک باس لەوە دەکات، سبەی کاروانی دووەمی ئاوارە ئێزیدییەکان کە 60 خێزانە دەگەڕێنەوە شنگال.
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، بیردیان جەعفەر بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک، بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی کاروانی دووەمی ئاوارەکانی ئێزیدییەکان لە کەمی شاریا دەگەڕێنەوە شنگال کە ژمارەیان 60 خێزانە، ئەمەش بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کاروانی یەکەمی ئاوارەکان ئەمڕۆ گەڕانەوە و ژمارەیان 70 خێزان بووە لە 270 کەس پێکاتبوون.
ماوەی زیاتر لە 12 ساڵە ئێزیدییەکان بەهۆی هێرشی داعش و ناسەقامیری ناوچەکانیان و کۆنترۆڵکردنی شنگال لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراق ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.