حکوومەتی هەرێم: حکوومەتی عێراق دەستکاریی ئەنجامەکانی سەرژمێریی کردووە
حکوومەتی فیدراڵی عێراق بەپێچەوانەی رێککەوتنە پێشوەختەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەیەکی تاکلایەنە مامەڵەی لەگەڵ دەرەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کردووە، کە لە 20ـی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2026، لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی فیدراڵی عێراق پێشێلکاریی لە دەرەنجامەکانی سەرژمێرییەکەدا کردووە. دیارترین ئەو پێشێلکارییانەش کەمکردنەوەی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانە لە 14.14٪ـەوە بۆ 12.68٪.
ئەم گۆڕانکارییە مەترسییەکی راستەوخۆ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2027 دروست دەکات.