سبەی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، سبەی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2027 سەردانی بەغدا دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیارە سبەی یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، کە پێک دێت لە: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێمەکە، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق کۆببێتەوە.
کوردستان24 زانیویەتی، ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان و جێکردنەوەی داواکارییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتی ساڵی 2027، کە ئێستا پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نێردراوە.