هەرێمی کوردستان و کرواتیا پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کرواتیا دەکاتەوە، و باڵیۆزی وڵاتەکەش خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات دەکاتەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئیڤان یوریچ باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و کرواتیا کرد و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە. باڵیۆزی کرواتیا خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.