شارەوانیی مۆرهێد ناوی پارکێک دەگۆڕێت بۆ "پارکی دۆستایەتی" لەگەڵ شاری زاخۆ

دیمەنی هەردوو شاری مۆرهێد و زاخۆ
دیمەنی هەردوو شاری مۆرهێد و زاخۆ

شارەوانیی مۆرهێد لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا رایگەیاند، بە مەبەستی رێزگرتن لە پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ شاری زاخۆ لە هەرێمی کوردستان، ناوی "پارکی جۆنسن فارمز" بە فەرمی دەگۆڕێت بۆ "پارکی دۆستایەتی".

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمیی شارەوانیی مۆرهێد، بڕیاری گۆڕینی ناوی پارکەکە وەک ئاماژەیەک بۆ بەهێزکردن و رێزگرتن لە پەیوەندییە دۆستانە و کلتورییەکانی نێوان ھەردوو شارەکە دراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رۆژی هەینی 16ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کاتژمێر 1 تا 2ی دوای نیوەڕۆ، مەراسیمێکی فەرمی بۆ گۆڕینی ناوی پارکەکە ساز دەکرێت. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی شارەوانی، کەسایەتییەکان و دانیشتووانی شارەکە بەڕێوە دەچێت.

ئەو بریارەی شارەوانی مۆرهێد لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەیە کە لەنێوان مۆرهێد و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە مانگی تەممووزی رابردوودا واژۆ کرا و کە بە گوتوی گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ێککەوتنەکە دۆستانە بوو لەگەڵ شاری مۆرهێد کە بوارەکانی کشتوکاڵ و خوێندن و کوڵتوری لەخۆ گرتبوو. 

ساتی واژۆکردنی رێککەوتنەکەی نێوان مۆرهێد و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ