پێنتاگۆن: 865 سەربازی ئەمریکی لە جەنگی ئێراندا بریندار بوونە
بە پێی نوێترین داتاکانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ململانێ و جەنگ لەگەڵ ئێراندا بۆ 21 سەرباز بەرز بووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 865 کەس.
شەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2026، سیستەمی شیکاریی زیانەکانی بەرگری سەر بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، بڵاوی کردەوە، ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە جەنگی دژ بە ئێراندا کوژراون گەیشتە 21 سەرباز؛ ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 865 کەس.
لە لایەکی دیکەوە، گۆڤاری 'ئینتەرسێپت'ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، پێنتاگۆن تا ئێستاش رەتی دەکاتەوە روونکردنەوە لەبارەی ئەو ناکۆکی و دژبەرییانە بدات کە لە ئامارەکانی پەیوەست بە زیانەکانی جەنگ دژ بە ئێراندا بە دی دەکرێن.
گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئامارەکان بە تەواوی وێنەیەکی روون و دروست لەبارەی قەبارەی زیانە مرۆییەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا ناخەنە روو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی رابردوودا، داتاکانی پێنتاگۆن ئاماژەیان بەوە کردبوو، کە کۆی گشتیی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئەمریکا، لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکە لەگەڵ ئێراندا گەیشتبووە 838 کەس، کە بەردەوامیی جەنگەکە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ئەو ژمارانە.