سەرۆکایەتی هەرێم سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ریاز دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند؛ به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ین كه دوێنێ شه‌ممه كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالد له ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لەنێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ پرسه و سەرەخۆشی و هاوخه‌میمان ئاراستەى سه‌ركردايه‌تى، حكوومه‌ت و خەڵكی شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه دووپات ده‌که‌ینه‌وه و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، راگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکه‌ینه‌وه.