قەرقاش: بەئامانجگرتنی سعوودیە ئاسایشی وڵاتانی کەنداو تێکدەدات
راوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆکی ئیمارات رایگەیاند، پێویستە کاری هاوبەشی کەنداو زیندووبکرێتەوە و ئاسایشی ناوچەکەی بە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەش وەسفکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی تسرینی یەکەمی2026، ئەنوەر قەرقاش، راوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆکی ئیمارات لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی، بەئامانجگرتنی سعوودیە ئاسایشی ئیمارات و سەرجەم وڵاتانی کەنداو تێکدەدات.
روونیکردەوە، لە سەرەتای دەستدرێژییەکان بۆ سەر وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەهۆی هەڵسەنگاندنی هەڵەی دەستدرێژکاران بۆ ئەوەی بە لاوازترین ئەڵقە دەزانرێن لە جەنگێکدا کە هەوڵی خۆبەدوورگرتنیان داوە، دەرکەوتووە کە ئاسایشی وڵاتانی کەنداو لێکدانەبڕاوە.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو، قەرقاش جەختیکردەوە: "پێویستە کاری هاوبەشی کەنداو زیندووبکرێتەوە، بەتایبەتی لە رووی ئەمنی و بەرگرییەوە". هەروەها داوای بەهێزکردنی سیستەمی ئاسایشی بەکۆمەڵی کرد، چونکە بە گوتەی ئەو، کەمتەرخەمی لەو بوارەدا وایکردووە لایەنەکانی دیکە بوێریی ئەوەیان هەبێت دەستدرێژی بکەن.
لە کۆتاییدا، راوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆکی ئیمارات دووپاتیکردەوە، ئاسایشی کەنداو بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و تێیدا هەر جۆرە کەمتەرخەمی یان دواخستنێک قبووڵ ناکرێت.