ئۆتۆمبێلی بەرپرسی بنکەی پۆلیسی دارستانی خانەقین درایە بەردەسترێژی گولـلـە

وێنە 'کوردستان24' ئۆتۆمبێلەکەی هاوڕێ جەلال
وێنە 'کوردستان24' ئۆتۆمبێلەکەی هاوڕێ جەلال

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلی هاوڕێ جەلال، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی دارستانی خانەقین لە کەلار کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2026، هاوڕێ جەلال، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی دارستانی خانەقین بە کوردستان24ـی راگەیاند "کاتژمێر 2:30ـی خولەکی بەرەبەیان دوای گەڕانەوەم لە ئەرک، ئۆتۆمبێلەکەم لەبەردەم ماڵەوە وەستاند و چوومە ژوورەوە، پاشان کەسێک بە ماتۆڕسکیلێکەوە هات و نزیکەی 30 فیشەکی بە ئۆتۆمبێلەکەوەنا". هاوکات سکاڵای یاسایی لەلایەن هاوڕێ جەلال تۆمار کراوە و بەڵام گومانی لە کەسێکی دیاریکراو نەبووە.

بە گوتەی جەلال، ئۆتۆمبێلەکە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە و لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە کوردستان24ـی راگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

سەرچاوەکە روونیکردەوە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و کامێراکانی چاودێرییان لە ناوچەکە کۆکردووەتەوە تۆماتبارەکە لە کامێراکان دەرکەوتووە، هەرکات دەستگیر بکرێت رادەستی دادگای دەکەن.