سەرۆک بارزانی و سوودانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد و لە دیدارێکدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان کرد، هاوکات جەختیان لەسەر پێویستیی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکوومەت و پەسەندکردنی بودجەی گشتی کردەوە.
رۆژی دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکوومەتی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.
لە دیدارەکەدا گوفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەختیش لە پێویستیی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکوومەتی فیدراڵ و پاڵپشتیکردنی کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، رۆشنایی خرایە سەر دەنگدان لەسەر میزانییەی گشتی و دەرکردنی یاسا پێویستەکان، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە.