مەسرور بارزانی: پێویستە رێز لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی کوردستان بگیرێت

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی رۆمانیا کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی رۆمانیا کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە رادۆ دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق کرد. 

بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رۆمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستیی رێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.