مەسرور بارزانی و مەزڵووم عەبدی: پێویستە مافەکانی کورد لە سووریا بپارێزرێن

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کرد.