عەزیز ئەحمەد: توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان 8 هەزار مێگاواتە
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: توانای بەرهەمێنانی کارەبای عێراق 35 هەزار مێگاواتە، دەتوانن بەو بڕە کارەبا بکەنە 24 کاتژمێریی، بەڵام نایکەن.
سێشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێک لە دیداری مێری، گوتی: هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی کارەبای هەشت هەزار مێگاواتە، بە نیوەی ئەو بڕە کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکەن، دوو هەزار مێگاواتیش هەناردەی عێراق دەکەین.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: توانای بەرهەمێنانی کارەبای عێراق 35 هەزار مێگاواتە، دەتوانن بەو بڕە کارەبا بکەنە 24 کاتژمێریی، بەڵام خۆیان نایکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چەندین جار پێشنیازی بۆ عێراق کردووە کە لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری هاوکارییان بکەن، بەڵام خۆیان نایانەوێت.