وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێران توانای ناردنی هاوکاریی بۆ بریکارەکانی نەماوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، توانیویانە توانای ئێران بۆ ناردنی پارە و پێداویستی بۆ ئەو گرووپانەی سەر بە بەرەی مەقاوەمەن ببڕن. وەزارەتەکە روونی کردەوە، تاران چیتر نە پارەی پێویستی بۆ پشتیوانیی ئەو گرووپانە هەیە و نە توانای گەیاندنی ئەو هاوکارییانەشی ماوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، تۆمی پیگۆت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی راگەیەندنەکان رایگەیاند، رژێمی ئێران چیتر ناتوانێت پارە و پێداویستی بگەیەنێتە ئەو لایەنانەی پەیوەندییان پێوەی هەیە. پیگۆت جەختی کردەوە، واشنتن لە بڕینی ئەو توانایەی ئێران سەرکەوتوو بووە.

پیگۆت لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، دەسەڵاتی ئێران نە پارەی هەیە و نە دەتوانێت بیگەیەنێتە بریکارەکانی. ئەو گوتانە دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی ئەمریکایە سەبارەت بە توانای تاران بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی پشتیوانیی دارایی و لۆجستی بۆ هاوپەیمانەکانی.

لە تەوەری لوبناندا، پیگۆت گوتی، ئەمریکا پێشکەوتنێکی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی چوارچێوە لە لوبنان بەدی هێناوە. گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانەکانی جەختی کردەوە، رادەستکردنی چەکی حزبوڵڵا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە لوبنان پێویستە.

پیگۆت روونی کردەوە، میکانیزمی رێگری لە پێکدادان دەرفەت بە ئەمریکا دەدات ئاگاداری وردەکارییەکانی دۆخی مەیدانی لوبنان بێت. ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی بەدواداچوونی گۆڕانکارییە پەیوەستەکان بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدایە.

واشنتن جەخت لەسەر رێگرییکردن لە توانای ئێران بۆ پشتیوانیی بریکارەکانی و هەروەها پێویستیی رادەستکردنی چەکی حزبوڵڵا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە لوبنان دەکاتەوە.