سوپای پاسداران: لە گەرووی هورمز کەشتییەک بەھۆی مینەوە نوقم بوو
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کەشتییەکی هەڵگری کۆنتێنەر کە 2500 کۆنتێنەری پێبوو، لە گەرووی هورمز نوقم بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشتییەکە هەوڵی تێپەڕاندنی گەرووی هورموزی بەبێ مۆڵەت و بە شێوازێکی مەترسیدار دابوو، دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوت، تەقییەوە و ئاگری گرت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کەشتییەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی ئاگرەکەوە لە گەرووی هورمز نوقم بووە.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران جەختی کردەوە، کەشتییە ناوخۆییەکان و ماسیگرەکان پێویستە ئەوپەڕی سەلامەتی لە تێپەڕاندنی ئەو رێگایەدا رەچاو بکەن، تا ئەو کاتەی تووشی بەریەککەوتن لەگەڵ ئەو کۆنتێنەرانە نەبن کە لەسەر ئاوەکە کەوتوون.