سەباح نوعمان: بەمزووانە یەکەمین کاروانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دەگاتە عێراق

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاشکرای کرد، لە چەند مانگی داهاتوودا، یەکەمین کاروانی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی دەگەن، کە دەبنە گەرەنتییەکی پتەو بۆ پاراستنی سەقامگیری لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.

چوارشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردستان24، گوتی: بەغدا لە رێگەی دیپلۆماسییەوە بەرپەرچی هێرشە دەرەکییەکان دەداتەوە و بە لێپێچینەوەی یاسایی رێگری لە پشێوییە ناوخۆییەکان دەکات، بەتایبەت لە بەرامبەر ئەو لایەنانەی کە نایانەوێت وڵات سەقامگیر بێت.

هاوکات گوتەبێژەکەی فەرماندەی گشتی، باسی لە هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و پێشمەرگەی وەک بەشێکی سەرەکی لە پێکهاتەی ئەمنی و سەربازیی عێراق ناساند.

لە بارەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە، سەباح نوعمان رایگەیاند: لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا یەکەمین کاروانی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی دەگەن، کە دەبنە گەرەنتییەکی پتەو بۆ پاراستنی سەقامگیری لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەباح نوعمان وێڕای پیرۆزبایی لە پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، جەختیکردەوە، هەماهەنگیی بەهێز و ئاڵوگۆڕی بەردەوامی زانیاری لەنێوان هەردوولادا، تاکە رێگەیە بۆ ئەوەی رێگە لە تێکچوونی سەقامگیریی ناوچەکە بگیرێت.