سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە بڕۆکسل کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ و سبەی، 15 و 16ـی ئۆکتۆبەری 2026، سەرکردەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسل کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین ئاستەنگە ئابووری و ئەمنییەکانی کیشوەرەکە.

لە ئەجێندای کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی توانای کێبڕکێی ئابووری، نرخی وزە، دیاریکردنی بودجەی درێژخایەنی یەکێتی بۆ ساڵانی 2028 تا 2034 و بەردەوامیی پشتیوانییەکان بۆ ئۆکرانیا پێگەیەکی سەرەکییان هەیە.

هاوکات، سەرکردەکانی ئەورووپا گفتوگۆ لەبارەی هەڕەشە هایبریدییەکانی سەر ئەورووپا دەکەن کە پەیوەندییان بە رووسیاوە هەیە. بابەتەکانی کۆچبەری، فراوانکردنی یەکێتی و بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکی دیکەی تەوەری دانوستانەکان پێکدەهێنن.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە یەکێتیی ئەورووپا هەوڵ دەدات لە بەرامبەر نادڵنیایییە جیهانییەکاندا، هاوئاهەنگیی سیاسی و ئابووریی خۆی بەهێزتر بکات.