عێراق و کوەیت ئاسمانیان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیارێکی نوێی راگەیاند. بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری گواستنەوە و بەدواداچوونی وردی کۆمپانیای گشتی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە و هاتوچۆی ئاسمانی، بڕیاردرا سەرلەنوێ کردنەوەی رێڕەوە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و دەوڵەتی کوەیت، کە پێشتر بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و گرژییە ناوچەیییەکان راوەستابوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوە، ئەم هەنگاوە لە ئەنجامی هەوڵ و رێکاری تەکنیکی بەڕێوەچووە کە بە هاوکاریی رێکخراوی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی مەدەنی (ICAO) و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی کوەیت، قەتەر، بەحرەین، سعوودیە و ئیمارات ئەنجام دراوه.
پرۆسەی جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە لە کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 15ی تشرینی یەکەمی 2026 دەستیپێکرد، بە شێوەیەک کە رێڕەوەکان بە شێوازێکی زانستی و ئەندازیاری رێکخراون بۆ ئەوەی جیاکردنەوەی ئارامی فڕۆکەکان و پاراستنی سەلامەتی گشتی لە ئاسمانی عێراقدا مسۆگەر بکەن. وەزارەتی گواستنەوە دووپاتی کردەوە که ئەم پرۆسەیە لەژێر چاودیری و بەدواداچوونی بەردەوامدا دەبێت بۆ ئەوەی هەر تێبینییەک یان ئاستەنگێکی تەکنیکی چارەسەر بکرێت و سەقامگیری و کارایی تەواو بۆ ئاسمانی عێراق بگەڕێنرێتەوە.