عەلی زەیدی گەیشتە پەرلەمانی عێراق
سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی ولاتەکە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی تایبەت بە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی، هاوکات سەرجەم کاندیدانی پۆستەکانی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزارەتە بەتاڵ و تازە دروستکراوەکانیش گەیشتنە پەرلەمان.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی تەواوکردنی کابینەی حکوومەت گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی وڵاتەکە.
بە پێی زانیارییەکان، هاوکات لەگەڵ گەیشتنی سەرۆکوەزیران، سەرجەم کاندیدانی پۆستی جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و کاندیدانی ئەو وەزارەتانەی کە تا ئێستا بەتاڵ بوون، شانبەشانی کاندیدانی ئەو وەزارەتە نوێیانەی کە تازە هێنراونەتە کایەوە، گەیشتوونەتە نێو باڵەخانەی پەرلەمان.
شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: زەنگی یەکەمی چوونە ژورەوە بۆ هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لێدرا.