رێباز حەملان: بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەبم

رێباز حەملان، وەزیری هەڵبژێردراوی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق
رێباز حەملان، وەزیری هەڵبژێردراوی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق

وەزیری هەڵبژێردراوی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایگەیاند: لە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵدا بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەبم.

پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، رێباز حەملان، وەزیری هەڵبژێردراوی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، گوتی: رێنمایی سەرۆک بارزانی بۆ ئێمەوە هەمیشە ئەوە بووە، کە خزمەتی هەموو گەلی عێراق بکەین.

هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵدا بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەبێت.

کاتژمێر 8:50ـی ئەمشەو، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 261 پەرلەمانتار،  بە مەبەستی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی وەزاریی حکوومەت، کۆبووەوە.

لە میانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەکەدا، پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشییە 11 کاندیدی پۆستە وەزارییەکان و سێ جێگری سەرۆکوەزیران، بەمەش وەزارتە بەتاڵە و تازە پێکهێنراوەکان یەکلایی کرانەوە.