ئەرتەشی ئێران: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک گەرووی هورمز دەسووتێت

هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە رێڕەوە قەدەخەکراوەکانی گەرووی هورمز، کەشتییەکی نەوتهەڵگریان دۆزیوەتەوە کە بڵێسەی ئاگری لێ بەرز دەبووەوە.

ئاژانسی ئێرنا لە زاری سەرچاوەیەکی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 16ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە کاتی گەشتێکی چاودێریدا لە یەکێک لە رێڕەوە قەدەخەکراوەکانی نزیک گەرووی هورمز، کەشتییەکی نەوتهەڵگریان دۆزیوەتەوە، کە گڕیگرتووە، بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری سووتان و لایەنی خاوەنداری کەشتییەکە بکات.

سەرچاوەکەی ئەرتەشی ئێران ئاماژەی داوە، کەشتییەک سیستەمی چاودێریی دەریایی کوژاندووەتەوە، بۆ ئەوەی لە گەرووی هورمز تێپەڕێت، بەڵام دەربازی نەبووە.

هەروەها جەختیکردووەتەوە، کە گەرووی هورمز لە کۆنتڕۆڵکی هێزەکانی دەریایی ئێران و هیچ هێزێکی بیانی و هیچ کەشتییەک بازرگانی بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە ئێران ناتوانێت لە گەرووی هورمز تێپەڕێت.

ئەمە لە کاتێکدا شەوی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بەشێکی هێزەکانی لە کەنداو و لە دەریای عومان جێگیرکردووە، رایگەیاند، هێزەکانی ئێران لە بانگەشەی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز راست ناکەن و هیچ دەسەڵاتێکیان بەسەر گەرووەکەدا نەماوە.