دوو پێشمەرگە لە چیای قەرەچووغ بەهۆی هەورەبرووسکەوە بریندار بوون

دوو پێشمەرگە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەنیان لە چیای قەرەچووغ، بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبرووسکەوە بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر کران. 

هەینی، 16ـی تشرینی یەکەمی 2026، دوو پێشمەرگە لە چیای قەرەچووغ، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمیی خۆیاندا، بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکەوە بریندار بوون.
سامان سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر، دوو پێشمەرگە کە بەهۆی هەورەبرووسەکە برینداربوون، گەیەنرانە نەخۆشخانەی رۆژئاوای شاری هەولێر.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی هەولێر دڵنیایی دا، کە دۆخی تەندروستیی هەردوو پێشمەرگەکە جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان. دەڵێت: تەمەنی هەردووکیان لە دەوروبەری 40 ساڵیدایە.

وێنەی دوو پێشمەرگەکە