بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر ناوچەیەکی پاکستانی هەژاند

ئەمڕۆ شەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2026، ناوەندیی ئەڵمانی بۆ توێژینەوەکانی زەویناسی رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر ناوچەی خوزداری لە بەلووچستانی پاکستان هەژاندووە.

پاکستان بەهۆی هەڵکەوتنی لەسەر سنووری پلێتە تەکتۆنییەکانی هیند و ئۆراسیا، بەردەوام رووبەڕووی چالاکیی بوومەلەرزە دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بووە.