سەرۆکی میسر: قاهیرە بۆ بەرگریکردن لە سعوودیە ئامادەیە
سەرۆککۆماری میسر داوا لە پەرلەمانی وڵاتەی دەکات، حکوومەت راسپێرن بۆ بەرگریکردن لە سعوودیە و دەڵێت: رێگە نادەین ئاسایش و سەقامگیریی سعوودیە تێکبدرێت.
شەممە، 17ـی ترشرینی یەکەمی 2026، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر لە میانی گوتارێکیدا لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولێکی ئەکادیمیای سەربازیی میسر، داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد، حکوومەت راسپێردن بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سعوودیە بگرێتە بەر.
سیسی روونی کردەوە، میسر هەوڵی جەنگ یان هێرشکردنە سەر هیچ لایەنێک نادات، بەڵکو جموجۆڵەکانیان تەنیا بۆ بەرگریکردنە، داواشی لە سەرجەم لایەنەکانی کەنداو کرد بۆ راگرتنی ئەو جەنگەی لە ئارادایە کار بکەن.
سەرۆککۆماری میسر دووپاتی کردەوە، قاهیرە هەر رێوشوێنێک بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە براکانی جێبەجێ دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی رێنماییەکانی سەلمان عەبدولعەزیز، پاشای سعوودیە و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتەیە. سیسی هەروەها جەختی کردەوە، ئاسایش و سەقامگیریی سعوودیە بە هیچ شێوەیەک قابیلی دەستبەرداربوون نییە.
لە بارەی مانەوەشی لە پۆستەکەی عەبدولەفەتاح سیسی، رایگەیاند: بە گوێرەی دەستوور 2030 وادەی ئەو وەکو سەرۆککۆماری میسر تەواو دەبێت و دەستوور رێگەی درێژکردنەوەیان پێنادات، ئەوانیش پابەندن بە دەستوورەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، "وڵاتی دەوڵەتی میسر جێناهێڵین تا ئەوکاتەی دڵنیادەبینەوە لەوەی وڵاتەکەیان لەدەستی کەسانێکی لێهاتوودایە و دەتوانن بەرپرسیارێتی هەڵبگرن".