سێنتکۆم: رێڕەوی زیاتر لە 100 کەشتیمان گۆڕیوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە 14ـی تەممووزەوە کە گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستیپێکردووەتەوە، رێڕەوی 138 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە تا دڵنیایی تەواو لە پابەندبوون بە گەمارۆکان مسۆگەر بکەن.

هەروا لە ناوەڕاستی حوزەیراندا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە قۆناغی یەکەمی گەمارۆکەدا رێڕەوی 194 کەشتیی گۆڕی و 9 کەشتیی دیکەشی پەکخست.

کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز، کە رێڕەوی تێپەڕبوونی نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانە، بووەتە خاڵێکی سەرەکیی ناکۆکی لەو دانوستانانەی ئامانج لێیان هێورکردنەوەی گرژییەکانە لەگەڵ ئێران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەڕایەوە سەر گوشاری ئابووری کە لە سزاکان و گەمارۆی ئەمریکادا خۆی دەبینێتەوە. ئەم هەنگاوەی واشنتن دوای ئەوە دێت کە دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بەمەبەستی کردنەوەی دووبارەی ئەو رێڕەوە ئاوییە پەکیکەوت.