گەنجینەی ئەمریکا سزای سەر ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی هەڵگرت

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای قەدەخەی لەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی هەڵگرتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دوای دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی ئەو کۆمپانیایانە بەو پێوەرانەی بانکی ناوەندی دیاریکردوون، قەدەخەکەی هەڵگرتووە. ئەو بڕیارە رێگەیان پێدەدات بگەڕێنەوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پابەندبوون بە رێنماییە چاودێرییەکان و رێکخستنی پرۆسەی فرۆشتنی دراوی بیانی بەپێی چوارچێوە پەسندکراوەکان دەبینێت.