نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە بریکاری خۆراکیان گواستووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا، ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە پسوولەی خۆراکیان گواستووەتەوە و داوایان لێدەکات بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێردا هاتووە "ئاگاداری گشت هاووڵاتییان دەکەینەوە، ئەوانەی پسوولەی خۆراکیان لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تر گواستووەتەوە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن و پێداویستییە دیاریکراوەکان لەگەڵ خۆیان بهێنن."

هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە مەرج و پێداویستییەکانی سەردانیکردنی بەم شێوەیە دەستنیشان کردووە:

فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی: دەبێت فۆرمەکە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (البطاقة التموينية) لەسەر مۆبایل پێشانی فەرمانبەران بدرێت، هاوکات هێنانی کۆپییەکی چاپکراو لە وێنەی سکرین (سکرین شۆت)ـی فۆرمەکە لەگەڵ نووسینی ژمارەی مۆبایلی خاوەن کارت لەسەری.
کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی: هێنانەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی خاوەن مامەڵە.
بەڵگەنامەی کەسی: هێنانی کارتی نیشتمانی بە شێوەی ئەسڵی و فۆتۆکۆپی.