سوپای پاسداران: نەوتهەڵگرێکی سەرپێچیکار لە گەرووی هورمز بە میندا تەقیوەتەوە

پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریاییی سوپای پاسدارانی ئێران rایگەیاند؛ کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار بەهۆی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی لە بەشی باشووری گەرووی هورمز، تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە بووە.

بەگوێرەی rاگەیەندراوێکی هێزی دەریاییی سوپای پاسداران، کەشتییە نەوتهەڵگرەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە گەرووی هورمز لە rێڕەوی باشوور، بە مینێکی دەریاییدا تەقیوەتەوە و ژووری بزوێنەرەکەی ئاگری گرتووە.

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەشتییە لە خاڵی دەستپێکی جووڵەیەوە سەرجەم سیستەمەکانی شوێنپێهەڵگرتن و کەشتیوانیی خۆی کوژاندبووەوە و بەبێ گوێدانە rێسا و یاساکانی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز، هەوڵی داوە لە rێڕەوێکی نایاسایییەوە تێپەڕێت، کە بەو هۆیەوە تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

هاوکات هێزی دەریاییی سوپای پاسداران هۆشداریی داوە کە لەمەودوا هەر کەشتییەک لە سنووری گەرووی هورمز و کەنداودا سیستەمەکانی کەشتیوانی و ناسینەوەی خۆی بکوژێنێتەوە، بە توندی و بە شێوازێکی یەکلاکەرەوە rووبەڕووی دەبنەوە.