عێراقچی بۆ ماکرۆن: کاتی خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی تێپەڕیوە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، هێرشی کردە سەر ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و رایگەیاند: "گەلی فەرەنسا داوای گۆڕانی ڕیشەیی دەکەن و کاتی ئەوە تێپەڕیوە کە تۆمەت بخاتە پاڵ ئەوانی تر."
عێراقچی هاوکات پۆستەکەی خۆی بە پۆستێکی پێشووی ماکرۆنەوە بەستەوە کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کرابوو، کە پێیوایە پۆستەکە پشتگیری بۆ شەڕی دژی ئێران تێدا بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆکی فەرەنسای تۆمەتبار کرد بەوەی بەشدار بووە لە رەخساندنی زەمینە بۆ قەیرانەکە و گوتی: "زۆر دواکەوتوون لە هەوڵدانی خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی و خستنەپشتی ئەستۆی ئەوانی دیکە سەبارەت بەو شەڕەی کە کەسانی وەکو ماکرۆن رۆڵیان لە هەڵگیرساندنیدا هەبووە."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، داواکارییەکانی هاووڵاتییانی فەرەنسا لە چوارچێوەی ئازادی خۆپیشاندانە، و رووی دەمی کردە ماکرۆن و گوتی: "سەرۆک، گوێ لە دەنگی داهاتووی فەرەنسا بگرە."
ئەم قسانەی عێراقچی لە کاتێکدان، فەرەنسا بە دەست ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتییانەوە دەناڵێنێت لەبارەی گرانبوونی گوزەران، دابەزینی توانای کڕین و سیاسەتە ئابوورییەکانی حکوومەتی فەرەنسا، کە لە ئەنجامی خۆپیساندانەکە پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا و ئاڵۆزی لێکەوتەوە
Mr. Macron made his bed when he assured POTUS that he welcomes atrocities against Iranians. Too late to blame the war his ilk helped cause. The French people demand wholesale change, including freedom of assembly. Listen to the future of France, Mr. President. https://t.co/dMCj6O6V8T
— Seyed Abbas Araghchi (@araghchi) October 19, 2026